تبليغاتX
گزنگ - ویبلاگی که ریم حیکمه تی
 

ئەھوورا  )

 

کە بۆنی دەنگت بزر بێ

جۆگەی ترووسکەی ھیچ ئەستێرە یەک،

کە بزەکانت ھەڵفڕن

ریتمی جریوە ی هیچ مەلێک،

ر ا نا ژ ە نن

ئۆقرە ی بێقەراری ھەستم .

 

( گڕکان )

 

واھەستە کەم ،

ئاگرپژێنە دەمارم

ئاردە بەفرینەی بەری پێم ،

یەکڕا بۆیە شلوێ دە بێ و

چاوەکانم ،

پتر بۆنی دوند ئەبیستن .

 

( دیدار )

 

جریوە ی بزە ت

کە ھەرامدەکا ھەردەمێ

لێورێژ دەبم ،

لە خۆشەویستی بۆکەمێ

کوندە بووی خەمی کۆن و نوێ

چونکە ھەرسات ،

جگەرە ی رۆحم  د ە کێشێ...

+ نوشته شده در  دوشنبه چهارم اردیبهشت 1391ساعت 0:31  توسط که ریم حیکمه تی | 

 

رابوون...

 

ئەو دەمەی بە زمانی گەڵا

لە سەر لێوت ،

ھەرامدەکا- سێوێکی سوور

ئەو دەمانەی بە زمانی مەل

دەجریوێنی لە ناخمدا ،

ھەورێ لە ھەناوما دەزێ و

زریکەی رووباری فرمێسک

دەمکاتە شەپۆلی گڕکان.

 

تاسە

 

بەر لەوەی دەلاقه ی بەھار

بە ڕووی بۆنی گەزیزەدا بکرێتەوە

بەر لەوەیکە،

تەنیا چرۆیەک چاوم راڤەکا،

ھەستم چاوی،

            لە گوندێکی بێ قڕەیە.

+ نوشته شده در  پنجشنبه هفدهم فروردین 1391ساعت 0:54  توسط که ریم حیکمه تی | 

 

(برووسکە)

 

دڵم پڕە لە تەنیایی

ھەستم،

زۆر لە مێژە چاوەنۆڕی،

چەکەرەی برووسکەیەکە....

 

(داڵدە)

 

کوا لەنگەرێک

بمباتەوە بۆ سەرەتای،

چەکەرەی سپی ئاوێنە؟؟

کاتۆری ھەست ماندووترە،

لە چاوانی بێ سۆمایی.

 

(چاوەنۆڕ)

 

کە بەھار دێ،

چرۆ، چاو لە چاو دادەگرێ

وڵات ،

دەبێتە ئەسپێکی سەوز

لە گەڵ شریخەی ھەوردا،

رەنگە خولیایەکی منیش،

ھە

ڵ

بتۆ

قێ .

+ نوشته شده در  جمعه هفتم بهمن 1390ساعت 2:6  توسط که ریم حیکمه تی | 
 

بۆ کوێ؟؟....

 

فرمێسک،

یادەکانتی خووساندوە

بڕوا ناکەم ،بڕۆی و لا نەکەیتەوە

لە چاوەڕوانی گەڕانەوەتا

 وە

ستا

وم

گەڵای زەردی تاسەکانم،

لەگەڵ ئەسرین د ا

د ە

و

ە

رێ و

سەمفۆنیای ناڵەی بێتۆیین.

 

(....)

 

قسەپاڵۆک+کووچەی گەروو

کۆتری خولیا+قەفەسی سینگ=

قەراغ ھەر رووبارێ بچم ،

بۆنی رێگەی،

بنی پێڵاوەکانم سڕیوە....

+ نوشته شده در  پنجشنبه یکم دی 1390ساعت 22:45  توسط که ریم حیکمه تی | 
 

(....)

کە شێعر و تۆ

دا

دە

با

رن

پڕ دەبم لە قاقای سپی

کە بڵێسەی نیگایەکتان ھەڵمدەکا،

پڕدەبم لە خۆشەویستی بۆنی خاک و

تامی با ر   ا   ن .

 

تاسە

 

بە یەکەم دیدارت ،دامڕێژەوە

وەکوو بزەت ،

کە ئەندێشەم را  دە  ژە  نێ

وەک ھەنگاوت ،

کە دڵ بۆ پیاسە بانگێشت ئەکا

وەکوو دەنگت ،

کە پڕمەکا ،

 لە ھەناری سۆز و تاسە.

+ نوشته شده در  جمعه چهارم آذر 1390ساعت 0:28  توسط که ریم حیکمه تی | 

 

چاوەنۆڕ

 

لەگەڵ تۆمە هەوری دڵپڕ

بگری بە سەرجەستەی سڕما

دابارێ بە سەر هەناوی

شەقار شەقاری قاقڕما

دڕکی تیژی ئەم سارایە

لەمێژە هەست ئازار دەدا

گورگی چاو سووری رەشەبا

هەناسەی سپیم غار دەدا

هێلانەی حەزی چاوانم

چاوەنۆڕی دڵۆپێکە

لە نێو شەپۆلانی شەوا

هەستم تینووی گوڵۆپێکە...

+ نوشته شده در  پنجشنبه نوزدهم آبان 1390ساعت 23:15  توسط که ریم حیکمه تی | 

(....)

۱

گوێ چاوەرێی

دەنگی پەمەیی خەندەتە

تۆ تامی لەنجەی درەخت و

نیشتمان و خۆرەتاوی

تۆھێمنیی،

ئەھوورایەکی پڕ بەزەم تێدا دەچڕی

من ژیلەمۆی ھەرای سەوزی،

دەمەو ئێوارەیەکی تۆم .

۲

یادت ،

سروودێکە لە رەگەزی کانی و باران

کە رادە برێ بە ناخمدا

دەمکاتە کێڵگەی گزینگ و

 بێ ئۆقرەیی دەپشکوێم.

۳

پڕم لە خەفەت و تەنیایی و پاییز

لە نامرادی و تێکشکانی رەنگاورەنگ

لاقم پاشقولی یەک دە دەن

رێی رووبارم ونکردووە

بارم لەنگ و

چاوەکانم بێ سۆمایی!!!

+ نوشته شده در  پنجشنبه دوازدهم آبان 1390ساعت 21:59  توسط که ریم حیکمه تی | 

 

بۆ ئە هووراتر لە گزنگ...

 

ئه ی ئه هووراتر له گزنگ

ئه ی ترووسکه ی خور و ئاونگ  

ئەتۆ شوعلەی یا تریفە

وا هه ستم دەدەی تیف تیفە؟

سریوەی گەڵای هه ناری

یا شەونمی دادەباری ؟

رەنگە تۆخوڕەی کانی بی

گزنگی بەر بەیانی بی

شایەد ورشەی ئەستێرە بی

قاقای گوڵی  شلێرەبی

هەستەکە م وەسفت محاڵە

زمانی ئاوەزم  لاڵە

هێندە دەزانم  دەریامی

هه ستی_ ئۆقرەمی_ خولیامی

لە  شەپۆلتا ونە هزرم

نەک ئەندێشەخۆشم بزرم

+ نوشته شده در  پنجشنبه بیست و یکم مهر 1390ساعت 23:23  توسط که ریم حیکمه تی | 
 

تینوو

من له گریانی رۆحم و

بێ تۆیی تۆو

پرچی ژاکاوی ره ز ئه دوێم

لێوێکی شه قا  ر شه ق ا  ر م و

وڵات وڵات،

له بۆنی باران ده گه رێم.

+ نوشته شده در  شنبه شانزدهم مهر 1390ساعت 23:30  توسط که ریم حیکمه تی | 

 

 

بیر

بیری گونده که مان ده که م

کوزیلکه ی سه ره ژنان و

گه نجانی سه ره ڕێی کانی

پیاوانی پیری مه یدان و

گوزه ی گڵینی سه ر شانی کچان

بیری گونده که مان ده که م

زه نا زه نای شه و نشینی

کووپه ڵه دۆ ترشه کان و

بیری خوڕه ی ئاوی کانی...

(....)

ساڵه هایه،

دڵم ،ئه ستێره یه ک رایده ژه نێ

که بۆنی تۆ و باران ده دا

گوڵه گه نمێک هه رایده کا

که تامی ئه شق و رووباره و

واو به واوی چرکه کانم

ژیله مۆی چه خماخه ی بزه کانتن.

+ نوشته شده در  دوشنبه هفتم شهریور 1390ساعت 1:31  توسط که ریم حیکمه تی | 

 

(نامۆیی)

ده ڵێی ته نیاییت به ئاسمانا پژاندوه

که باغ پڕه له بۆنی پایز و

که ئه ستێره تامی گریان

ده ڵێی شتێک نادیاره

که دڵ پڕه له ره نگی غوربه ت و

خۆشه ویستی له تر ده دات.

(....)

له سه ر چیایه کی به رز

دڵی جاڕز،

ئه ڕوانێ له شاری چڵکن

ئه ڕوانێ له و شه قامانه ی

بزه ی ده سکرد و بێده نگی،

 سواغی داون...

 

(....)

چ سێحرێکی مێهره بان و سپییه ورشه ی مانگ

چ ده ستێکی ئه فسووناوی و سه وزه هاژه ی رووبار

دلم،چ تامه زرۆی ورشه و ئه فسوونی زه ریایه

شه پۆل چ سینگێکی دڵۆڤانه

ئه و ده مه ی ماندوه هه تاو

ئه سپی به رزترین چیا له غاوده کاو

ورده گزنگه کانی کۆ ئه کاته وه و

له نوێنی قیروێنه ی شه وا

هه تا قیامه تی رۆژێکی نوێ

تێر تێر ده نوێ.

+ نوشته شده در  شنبه یکم مرداد 1390ساعت 0:15  توسط که ریم حیکمه تی | 

 

پرسیار...

پرسی من ئە مە یە بۆچی

هە تا دێ خە م پتر دە بێ

رووناکی ئاوێنە دە شکێ و

خۆشە ویستی بزر دە بێ؟!

ئاخۆ بڵێی رۆژێ دابێ

ببنە وە بە شە م چاوە کان

بە رە و تریفە هە ڵبڕن

مرۆڤە کان هە نگاوە کان ؟!

بڵێی مژی نسێ لادا

زریانێکی ئە هوورایی

گزنگ باران کا گۆی زە وی

برووسکە ی هە وری تە بایی؟!

بڵێی نە مێنێ کۆت و نیر

لە سە ر هه ستی هیچ ئینسانێ

ئیتر هە تاو کە س نە بینێ

برسی و کە سیرە بۆ نانێ؟!

+ نوشته شده در  چهارشنبه یکم تیر 1390ساعت 0:41  توسط که ریم حیکمه تی | 
 

(....)

با_له نێو پرچی باغدا سمکۆڵ ده کا

گه ڵا_چاوی له زه رده په ڕی هه تاوه

دره خته کان،

گوێیان به نه غمه ی شالووردا هه ڵواسیوه

شالووره کان،

ده نگیان پره له سه رسووڕمان

ئه م بایه که ی کۆتایی دێ

چلووره که نگێ دوایی دێ؟؟!

(....)

پڕم له وه ڕه زی

پیت به پیتم ده بنه پرسیار

پڕم له ته نیایی و

تاسه ی ده ستێکی مێهره بان

ژووره که م پڕه له سریوه ی تراویلکه و

میچه که م له خرمه ی خه فه ت.

(ئاشقانه)

کاتێ شعووری سه وزی باغ،

هه ستم گزینگ باران ئه کا

کاتێ مێرگی بۆنی به هار،

خولیام شنه ئاژن ئه کا

نیشتمانێک له یادی تۆ هه ڵمده چنێ و

تامی تاڤگه ی بزه کانت، هه  ر  ا  مد ه  که ن.

+ نوشته شده در  یکشنبه یکم خرداد 1390ساعت 1:4  توسط که ریم حیکمه تی | 
 

1

که بزه یه ک ده ستمده گرێ،

هه ستم پڕ ده بێ له بۆنی عه تری باران

که گمه ی شادی مه لێ ده مکێڵێ،

سه رم پڕ ده بێ له چرۆی فڕین

که ویزه ی تووڕه ی زارێ ده بیستم،

خولیاکانم ده چڕژێن و

پێنووسه که م له گۆ ده چێ.

2

وێنه ی هه موو ناسیاوانم له به ر ده مه

له پاپۆڕی نیگایاندا دێم و ده چم

بۆنی تاسه و حه زه کانیان، هه رامده که ن

چاوه کانیان،

 تامی شه وقی ته ڕی مانگ و

لێوه کانیان،

بۆنی سه دان چرۆی بزه.

خۆشه ویستی،

چ رووبارێکی به سۆزه.

+ نوشته شده در  دوشنبه پنجم اردیبهشت 1390ساعت 0:1  توسط که ریم حیکمه تی | 
 

 (به هار له تۆوه ده پشکوێ...)

 

به هه ستمدا

دێت و ده چێ،

 شه مه نده فه رێ له قاقات

تاڤگه یه ک له تامی بزه ت ،

ر

ا

مده   ژه   نێ

بۆنی سه وزی له ره ی نازت ،

جریوه ی سپی نیگاگانت،

هه موو ده مێ هه ڵمده چنن.
+ نوشته شده در  جمعه دوازدهم فروردین 1390ساعت 0:34  توسط که ریم حیکمه تی | 
 
صفحه نخست
پست الکترونیک
آرشیو
عناوین مطالب وبلاگ
درباره وبلاگ
ویبیکی ئه ده بی یه و سه ر به هیچ چوارچیوه و ئیده یه ک نیه

نوشته های پیشین
اردیبهشت 1391
فروردین 1391
بهمن 1390
دی 1390
آذر 1390
آبان 1390
مهر 1390
شهریور 1390
مرداد 1390
تیر 1390
خرداد 1390
اردیبهشت 1390
فروردین 1390
اسفند 1389
بهمن 1389
دی 1389
آذر 1389
آبان 1389
مهر 1389
شهریور 1389
مرداد 1389
تیر 1389
خرداد 1389
اردیبهشت 1389
فروردین 1389
اسفند 1388
بهمن 1388
آذر 1388
شهریور 1388
آرشیو موضوعی
شیعر
وتار
کتیبی ئاوینه یه ک نیگا
پیوندها
گه ردیگلانی
روژانو
پیشه نگ (یونس ره زایی )
نوخته (ئه نوه ر عه ره ب )
شاسه نه م
هه لوه دا
شاعیرانه (ئه رسه لان چه له بی )
ماموستا ساروخ
باره سیو
سوبحی سه لیمی
دیمه ن سوهرابی
عه لی حسه ینی
هه رمان وه تمانی
ئه نجومه نی ئه ده بی مهاباد
ک .د. ئازاد
مجله ی شعر
رامان
جه لال نه جاری
غه زه ل
ئیسماعیل پوور
سماییل عه زه می
ناوه ندی ئه ده ب
ملوانکه
عه بدولا سه عیدی
سوله یمان مام ره حیمی
لوقمان پیربادینی
ئه نجومه نی ئه ده بی بوکان
روژانو2
گوواری ژن
قادرعه لیخا
بنه ماله ی جه وانشیر
زه مان و زام
ده نگ
هه تاو
حاجی زاده
خالیدعینایه تی
هیمن سوهرابی
عه لي گول موحه ممه دي
محه مه د ته ره غه
سیابه خت
فرزاد ثابتی پور
 

 RSS

POWERED BY
BLOGFA.COM